Skip to the content

گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا بەکار دەهێنرێت

  هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان  سوود لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان  وەردەگرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگە کارەباییەکان ، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری کارەبا ئەم بابەتەی لەگەڵ ستیوەرت کاتراڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پێترۆلی گۆلف کیستۆنی تاوتوێ کرد،  ئەمەش ھاوشێوەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەبێت کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جێبەجێ دەکرێت. 
بە کارھێنانی گازی بە فیڕۆچوو لە کێڵگە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، خەرجیی بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.