Skip to the content

بەمەرجی كوالێتی و گونجاوی نرخ وەزارەتی كارەبا ئامادەیە پێشوازی لەبەرهەمەكانی كارەبایی كارگەی دیالە بكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە ئەندازیار عەبدولستار بەڕێوەبەری گشتی كارگەی پیشەسازیی كارەبای دیالە كرد، لەو دیدارەدا كە بەڕێوەبەری گشتی كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئامادەیبوون باس لە بەرهەمەكانی كارگەی دیالە بۆ پیشەسازیی محاویلە و كەلوپەلی كارەبایی كرا، وەزیری كارەبا پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆی كردوو داوای كرد لەسەر بنەمای كوالێتی و نرخ بەرهەمەكانی كارگەی دیالە لە پرۆژەكانی كارەبا بەكاربهێنرێت. لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی كارگەكە سوپاسی وەزیری كارەبای كرد.