Skip to the content

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور كۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٣١ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە چۆی كوانژین، كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان كرد. لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەی بوو، وەزیری كارەبا باسی لە سەركەوتنی بەگەڕخستنی وێستگەی هەڵمی خەبات بەڕێوەچوونی كارەكانی كرد. كونسوڵی گشتی كۆریا سوپاسی هاوكاریی و كارئاسانییەكانی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ سەركەوتنی كارەكان.

شیاوی باسە وێستگەی هەڵمی خەبات وێستگەیەكی كارەبایە بە توانای (٣٠٠) مێگاوات و لەلایەن كۆمپانیای (سەب نێكس)ی كۆریای باشوورەوە ئیشی پێ دەكرێ.