Skip to the content

ڕێژه‌ی 42%ی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە رێککەوتی١٠/٥/٢٠٢١ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێوەری زیرەكی كرد.
وەزیری كارەبا سەرەتای كۆبوونەوەكە سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی كرد، كە هاوكاری تیمەكانی پێوەری زیرەك دەكەن و ئەو پرۆژەیە لە خزمەتی باشكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و باشكردنی رەوشی كارەبای نیشتمانییە لە هەرێمی كوردستان.
تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دوا كارەكانی بەستنی پێوەری زیرەك، كە تا ئێسته‌ 663.665 پێوەر لە تەواوی هەرێم بەستراوە كە دەكاتە ڕێژه‌ی 42%ی سەرجەم هاوبەشانی كارەبا.