Skip to the content

ڕێژەى بەستنى پێوەرى زیرەک بۆ هاوبەشانى هەرێمى کوردستان لە نیوە نزیک بووەتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی١٠/٥/٢٠٢١ كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێوەری زیرەكی كرد.
وەزیری كارەبا، سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی كرد كە هاوكاری تیمەكانی پێوەری زیرەك دەكەن و ئەو پڕۆژەیە لە خزمەتی باشكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و باشكردنی ڕەوشی كارەبای نیشتمانییە لە هەرێمی كوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر دوا هەنگاوەکانى بەستنی پێوەری زیرەك کرا كە تا ئێسته ٦٦٣ هەزار و ٦٦٥ پێوەر لە تەواوی هەرێمى کوردستان بەستراوە كە ئەمەش دەكاتە ڕێژە‌ی ٤٢%ی سەرجەم هاوبەشانی كارەبا.