Skip to the content

وەزارەتی کارەبا ئاستەنگەکانی بەردەم خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لادەبات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی وەزارەتەکەی پێداگیریی لەسەر لابردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانە کرد، کە دەبنە هۆکاری خێرا جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکان و دروست بوونی رۆتین بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان. 
وەزیری کارەبا هەروەها کار و پڕۆژەکانی وەزارەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. 
لێخۆشبوونی لە سەدا پانزدەی کرێی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز و بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر  بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکە بوو.