Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی بە پەلە بۆ چارەسەرکردنی خراپی دۆخی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سۆران کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی خراپی دۆخی کارەبای سنووری ئیدارەی سۆران کرا، لە کۆبوونەوەکەدا راگەیاندرا کە کەمبوونەوەی بەشە کارەبای ئیدارەی سۆران، بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە نەک چاککردنەوەی کارەبا.
لەسەر داواکاری هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوکاری وەزیری کارەبا  کۆبوونەوەیەکی فراوان لە دیوانی وەزارەت کرا، بە ئامادەبوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ستراتیژی هێلی 132کەیڤی سۆران.
لەسەر خراپی دۆخی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سۆران چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی، بڕیاردرا بە خێراترکردنی پرۆسەی گواستنەوەی تەلی کارەبای کە بەشێکە لە جیبەجێکردنی پڕۆژەکە  لە  ماوەیەکی زۆر کورت و هەفتەیەکی دیکەش کۆتایی دێت ، بەمەش بەشە کارەبای ئیدارەی سۆران تارادەیەک زیاد دەکات و هەوڵ دەدرێ  بەپێی توانا قەرەبووی کاتی رۆشتوو بکرێتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی ڤۆلتیەی کارەباش، پێشتر نزمی ڤۆلتیە کاریگەری خراپی هەبوو، بەشێک لە تۆڕباینەکانی گواستنەوەی ئاوی لەکارخستبوو .
هەروەها دوای بە کۆتا هاتنی پڕۆژەی 132کەیڤی بە تەواوی بەشە کارەبای ئیدارەی سۆران بە رێژەکی  زۆر باش زیاد دەبێت و دۆخی کارەبا سەقامگیر دەبێتەوە، سوپاسی  کۆمپانیای "هێرۆ"  جیبەجێ کار کرا بۆ هاوکاریکردن ناوەرۆکی پڕۆژەی هێلی 132کەیڤی سۆران . 
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە سێ بەش: 
بەشی یەکەم /گۆڕینی تەڵ لەسەر ئەو هێلەی کە هەیە لە نێوان شەقڵاوە تاوەکو خەلیفان بە درێژی 33 کیلۆمەتر ئەو تەلەی کە هەیە توانای هەڵگرتنی 200 مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام ئەوەی دەبەسترێت توانای هەڵگرتنی 380 مێگاوات کارەبای هەیە .ئەو تەلە کۆنەی کە لێدەکرێتەوە لە خاڵی دووەم ئاماژەی پێ دەکرێت .
بەشی دووەم / بنیاتنانی هێلی 132 کەیڤی نوێ لە خەلیفان تاوەکو سۆران بە دووری 19کیلۆمەتر کە دەکاتە 47 تاوەری کارەبا وە ئەو تەلەی بەکاردێت لەم بەشە تەلە کۆنەکەی خالی یەکەمە .
بەشی سێیەم / فراوان کردنی وێستگەی سۆران (ئیسقەڵا) بۆ مەبەستی بەستنەوەی بە هێڵە نوێیەکە، ماوەی پڕۆژە 180رۆژە وە دواکات بۆ تەواوبوونی پڕۆژە ٢٠٢١/١٢/١٠ ئێستا بە کاتێکی کەمتر تەواو دەکرێت .
گوژمەی پرۆژەکەش (٧) حەوت ملیۆن دۆلارە .