Skip to the content

دوو پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە مەخموور كرایه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممه‌ 2021/9/27 وێستگەی کارەبای بنار لە مەخموور کرایه‌وە کە لە لایەن کۆمپانیای گرشین دانراوە.
هەر هەمان ڕۆژ ڕاکێشانی فیدەرێکی 33KV لە قەراج کرایه‌وە، کە ئەویش لە لایەن کۆمپانیای پاڵۆسەوە جێبەجێ کراوە.
وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێکدا هەردوو پڕۆژەکەی كرده‌وه‌ کە ڕۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر  تۆڕەکانی کارەبا دەبێت و بەهۆیەوە دۆخی کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت.
جێی ئاماژه‌ی هەردوو پڕۆژەکە بە گوژمەی 1.742 ملیار دینار جێبەجێ کراون.