Skip to the content

لە سلێمانی پرۆژەیەکی ٥١ مێگاواتی کارەبا بەگەڕ دەخرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی سێشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردی فواد شێخ حسن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سەرمەشق کرد.
لە دیدارێکدا وەزیری کارەبا باسی گرنگی پرۆژەکانی بەرهەمهێانی کارەبای کرد و جەختی کردەوە کە دەبێت کۆمپانیاکان پابەندی تەواوی گرێیبەستەکان بن.
لە لایەن خۆیەوە بەرێوەبەری کۆمپانیای سەرمەشق سوپاسی وەزیری کارەبای کرد کە بەشێوەیەکی یاسایی و دلسۆزانە بۆ کەرتی کارەبای نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکات.
دواتر لە مەراسیمێکدا بە ئامادە بوونی وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سەرمەشق واژووی گرێبەستێک کرا بۆ کارپێکردن و چاکسازی لە وێستگەی کارەبای تاسلوجەی سلێمانی کە توانایی بەرهەمهێنانی ٥١ مێگاوات کارەبا هەیە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆی کارەبا لەم ناوچەیە.