Skip to the content

چوار پڕۆژەی كارەبا لە سۆران جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی چوارشه‌ممه‌  ڕێكه‌وتی 13 ی نیسان، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای 12.995 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای هێرۆ واژۆ کرد، پڕۆژه‌كانیش بریتین له‌ :
 - وێستگەی مۆبایلی كارەبای چۆمان بە توانای  45 مێگا ڤۆلت ئەمپێر (MVA) 
- وێستگەی مۆبایلی حاجی ئۆمەران بە توانای 25 مێگا ڤۆڵت ئەمپێر (MVA) 
-ڕاكێشانی هێڵی 133 کەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرزی سۆران2 چۆمان 
-ڕاكێشانی هێڵی 33 کەی ڤی چۆمان-حاجی ئۆمەران.
وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیاکە كرد لەماوەی دیاریكراودا، پڕۆژەكە تەواو بكات كە ڕۆڵی دەبێت بۆ چارەسەركردنی بارزۆری و كێشەی ئۆڤەرلۆد لەتەواوی ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران.