Skip to the content

کۆمپانیاکانی چین دەیانەوێت کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بێنن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18/4/2022 لە نووسینگەی تایبەتی خۆی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە-  (نی رۆچی) کونسوڵی چین لە هەولێر کرد کە بە مەبەستی گەیاندنی ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە کەرتی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کردبوو.
 وەزیری کارەبا کورتەیەکی لە ڕەوشی کەرتی کارەبای باس کرد، بە تایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر.
کونسوڵی چین، ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بڕیاریشە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتی چین بە مەبەستی بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.