Skip to the content

وەزیری کارەبا و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ۱ی ئابی ۲۰۲۲، کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لە نووسینگەی وەزارەت پێشوازی لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و وەفدێکی یاوەری کرد.
وەزیری کارەبا باسی دابینکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کرد بۆ ئەو دەڤەرە؛ بە تایبەتی پڕۆژەکانی سێکتەری کارەبا و چۆنییەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەک ڕاکێشانی هێڵی ١٣٢ کەی ڤیی بازیان-ڕانيە و دانانی سێ وێستگەی مۆبایلی کارەبا و گەیاندنی کارەبا بۆ گەڕەکە نوێیەکان و دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین.
لای خۆیانەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کارەبای کرد کە خەمخۆرانە و بەبێ جیاوازی لە هەوڵی فراوانکردنی پڕۆژەکانی کارەبای نیشتیمانیدایە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمەش جێگای دڵخۆشیی هاووڵاتیانە و گرفتی کارەباش بەرەو چارەسەری کۆتایی هەنگاو دەنێت.