Skip to the content

چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وه‌زاره‌تی كاره‌با، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی ٨%ی کارەبا، بە بڕی ١٤٠ ملیۆن دینار، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبەجێ دەکات.

پڕۆژه‌كان نوێکردنەوە و دانانی چەندین کەرەستە و ئامرازی گەیاندنی کارەبا لە گەڕەکە جیاجیاکانی سلێمانی دەگرێتەوە کە بارگرانیی کارەبای نیشتمانی کەمدەکەنەوە و خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن. ئەوانیش بریتین له‌ دانانی محاویلە بۆ فیدەرەکان ‌له‌ چەند شوێنێکی هه‌واری شار و گه‌یاندنی كاره‌با و ستوونی کارەبا له‌ ناوچەکانی تووه‌سپی و‌ ‌به‌كره‌جۆ.

پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای مزگێنی جێبه‌جێ ده‌كرێن و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی ٧٥ ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكات.