Skip to the content

كێشه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌ی خه‌بات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-له‌ به‌رواری 25/1/2022 كه‌مال محه‌مه‌د صاڵح وه‌زیری كاره‌با پێشوازیی كرد له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌مال ئه‌تروشی ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تیان باس كرد له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی باشتركردنی كاره‌بای نیشتیمانی و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كان .

له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر  چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌ی خه‌بات ، 
 ڕاكێشانی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌ی كواشێ ،  دروستكردنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ و گازه‌ سروشتیه‌ی كه‌ له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسنگ به‌ فیڕۆ ده‌چێت.