Skip to the content

وەزارەتی کارەبا هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی سەرپێچیکاران دەست پێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۹ی تەمموزی ۲۰۲۲ کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دەست خۆشی لە تەواوی ستاف کرد کە لە ماوەکانی رابردوو لە تەواوی شارو ئیدارە سەربەخۆکان کارو باری هاوڵاتیانیان بەڕێوەبردووە ، دواتر گۆیی لە داواکاری و پێشنیاری ئامادە بووان گرت .
بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی کارەبای نشتیمانی و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا
هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکان بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەست پێ دەکات و سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شاڕۆچکەکان لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون و هەفتانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

گەڕانەوەی داهات
زۆربەی پڕۆژە و تێچوونی سیانەكان و کاروباری وەزارەت لەسەر پشکی لە (٨٪)ی داهاتی کارەبا جێبەجێ دەکرێن و لە رووی یاسایی و کردەییەوەش کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەکات.