Skip to the content

بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ قوتابیان کارەبای تەواو بە قوتابخانەکان دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ بەرژەوه‌ندی و دروستکردنی کەشێکی ئارام و فێنک  بۆ قوتابیان له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا، کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی ڕاسپارد بە پێدانی کارەبا بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بۆ ١٠٠هەزار قوتابی لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا .
بۆ ئەو مەبەستە لەکاتژمێر ٧ بۆ ١٢ کارەبای کارگەکانی ئاسن ڕادەگیرێت و وزەی کارەبای کارگەکانی چیمەنتۆ کەم دەکرێتەوە و یەکەیەکی وێستگەی دوکان کاری پێ دەکرێت و توانای بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای وێستگەی دەربەندیخان بەرز دەکرێتەوە و چەند یەکەیەکی وێستگەی خەبات و دهۆک و هەولێری غازیش بەگەڕ دەخرێن.