Skip to the content

داوای چاوخشاندن بەبڕی داهاتی تەرخانکراوی کارەبا بۆ پڕۆژەکان دەکرێت


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ۱۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا ۆ وەفدێکی باڵا لە ستافی وەزارەت،  سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان کرد و لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازییان لێ کرا .
وەزیری کارەبا باسی  سەردانەکەی کرد کە مەبەستی چاوخشاندن بە ڕێنماییەکانی تەرخانکردنی لە ٨% ی داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی سکێتەری کارەبا بوو.
لەلایەن خۆیەوە
وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ کارئاسانی و هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبا بۆ باشتر و خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پیشاندا. 
وەزیری کارەبا ڕایگەیاند بەهۆی فراوانبوونی گەشەی شارەکان و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و زیادبوونی بەڕێژەی لە (۱٨%)ی هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرەوەی ۱،۷ ملیۆن هاوبەش، پێداویستییەکانی کارەباش زیادی کردووە، بۆیە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە کار بۆ ئەوەی بتوانین لە وەرزی هاوین گرفتی کەمی پێدانی ماوەی کارەبا بە هاونیشتیمانان چارەسەر بکەین