Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا لە ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140، گرنگی زیاتریان پێ دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، لە نووسینگەی وەزارەت ئەندازیار
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی لە ڕێبوار تاڵەبانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسی ماددەی 140 کرد.
رێبوار تاڵە‌بانی سوپاسی وەزارەتی کارەبای کرد بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140 و داواشی کرد گرنگییەکی زیاتر بەم ناوچانە بدرێت، بە تایبەتی لە بواری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا.
وەزیری کارەبا هەوڵەكانی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و وەزارەتی كارەبای عێراقی فیدراڵی بەرز نرخاند کە ڕۆڵی لە دامەزراندنی چەندین وێستگە و چارەسەرکردنی کارەبا هەبووە.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە چەند پڕۆژەیەکی وێستگەی گۆڕینی کارەبا کرد، کە بڕیارە لەم ناوچانە دابمەزرێن.