Skip to the content

تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و دووسەد هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ  شەممە 14/5/2022 ، بەسەرپەرشتى لیژنەى باڵاى سەرپەرشتیارى پێوەرى زیرەکى کارەباى سلێمانى، تیمەکانی تایبەت بەو پڕۆژەیە لە ناو شاری سلێمانی لە چەند ناوچە و گەڕەکێک بەردەوام بوون لە بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا .

‎بە پێى کۆتا ئاماریش تائێستا تەنها لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر لە (435.000) هەزار پێوەرى زیرەک بۆ هاوبەشانى کارەبا بەستراوە.
وە لە تەواوی کوردستان 1،200،000 ملیۆنێک و دووسەد هەزار پێوەر بەستراوە کە دەکاتە ڕێژەی ٪ 88 پێوەری زیرەک.