Skip to the content

گرنگترین بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٥ ئایاری ۲۰۲۲ ئەندازیار کەمال محمد ساڵح سەرپەرشتی کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کرد . لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کار و پڕۆژەکانی کارەبا کرا و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.
- کارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابین دەکرێت.
-راپۆرتی سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتی کارەبا لە کابینەی نۆیەم ئامادە دەکرێت.
- قۆناخی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواو دەکرێت و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەک دەکرێت کە تا ئێستا (1,266,328) پێوەری زیرەک بەستراون.
- شێوازی  پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزموونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە. لە هەموو پارێزگاکان نموونەیەک بە هەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت.