Skip to the content

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە. وەرگرتنی کرێی کارەبا بەسەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بە پێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاردێنن کرێی کارەبا لەسەریان ئەژمار دەکرێت. 
وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان ناسراون.
هەر هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خست بێت، لەسەری کۆ دەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت، پێویستە بدات.