Skip to the content

لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە ئینتەرنێتەوە تێچووی بەکارهێنانی کارەبا بزانن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-وەزارەتی کارەبا له‌پێناو خزمەتی هاوبەشان و زوو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، خزمەتگوزارییی زانینی تێچووی کارەبا لەسەر ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان بەردەست دەکات.

هاوبەشانی کارەبا دەتوانن
لە ڕێگەی ماڵپەری پسوولەوە، بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن.
ئەوەش تەنیا بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی دیاریکراو، زانیارییەکان دەخاتە بەرچاوی بەشداربووان.

ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەکەوە ڕۆتیناتە ئیدارییەکان کەمدەکاتەو و مامەڵەی هاووڵاتیان ئاسان دەکات، لەلایەکی دیکشەوە ڕوونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان دەستەبەردەکات. کە تێیدا دەتوانن برى پاره‌ى خولى كۆتايی و بڕى قه‌رز و كۆى گشتیی پاره‌ى داواكراو بزانن.

بەشداربووانی کارەبا لەم لینکەوە دەتوانن تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەباکانیان بخوێننەوە:
https://elc.pay.krd