Skip to the content

لە رێگەی سیستەمی پریبەیدەوە کار بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- کارەبای ٢٤ کاتژمێری بە سیستەمی پریبەید (پارەدانی پێشوەختە) لە دوو بازاڕی هەولێر و دهۆک و یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراوە و ئێستا کاری پێ دەکرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی ئەو پرۆژەیە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاری شاری دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێبستی راوبۆچوون و داواکاری کاسبکاران و خاوەن فرۆشگاکان بوو، کە ب ئەو سیستەمەیان بۆ دانراوە و لە ئێستادا کارەبای ۲٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.
کاسبکار و خاوەن فرۆشگاکان راو بۆچوونی خۆیان لەبارەی سیستەمەکەوە بە وەزیری کارەبا راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو سیستەمە کار ئاسانی زۆری بۆ کردوون و سودێکی زۆریان لێ بینییوە.
 لەلایەن خۆشیەوە کەمال محمد رایگەیاند: "لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێریش کارەبای ۲٤ کاتژمێری لە رێگەی سیستەمی پریبەیدەوە دابینکراوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی لە زۆرینەی شوێنەکان لە رێگەی ئەو سیستەمەوە کارەبای بەردەوام دابین بکەین بۆ ئەوەی ببێتە جێگای سوود و رەزامەندیی هاووڵاتیان."