Skip to the content

بەهۆی کەم بوونەوەی سەرپێچییەکان کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، لە کۆبوونەوەیەکی فراوان دا دوای دەست بەکاربوونی، کە بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبای پاڕێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەژدار بوون بریاری دا کار بکرێت بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆری کارەبای نیشتیمانی و چاوپۆشی لە هیچ لایەن و کەسایەتییەک نەکرێت، بۆیە لەو کاتەوە بریارەکە چووەتە بواری جێیبەجێ کردن و توانراوە بڕێکی باش کارەبای بەفیرۆ چوو بگەرێنرێتەوە ناو تۆرەکانی کارەبای نیشتیمانی و بووەتە هۆی زیاد بوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بە هاوبەشان. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دا چاکسازی لە تەواوی ئەو سێکتەرانە بکات کە دەبێتە هۆی باشتر خزمەت کردنی هاووڵاتییان و نەمانی گەندەڵی و سەرپێچی کارانیش بداتە دادگا.

لە ئێستاش دا بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف بەڕێوە بچێت، وەزارەتی کارەبا لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت
خشتەی سزا و سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەی خوارەوە بووە:
لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە هەشت هەزار سەرپێچی لە سەرانسەری هەرێم تۆمار کراون، چوار هەزار و ٥٩٦ سەرپێچی تەنیا لە پێوەری زیرەک بووە، کە ٢٩ دۆسیەیان ڕادەستی دادگا کراون.