Skip to the content

دانانی دوو وێستگەی نوێی کارەبا لە قەزای چۆمان دۆخی کارەباى دەڤەرەکە بەرەو پێشەوە دەبات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم پڕۆژەکانی بواری سێکتەری کارەبا دروست بکات، بۆ ئەوەی تەواوی هاووڵاتییا لە کارەبای نیشتمانی سوودمەند بن. بۆیە ساڵی ڕابردوو چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ دەڤەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەتایبەتی قەزای چۆمان دانا، کە پێک هاتووە بونیاتنانی هێڵی ١٣٢ کەیڤیی سۆران -چۆمان بە درێژایی ٤٥ کیلۆمەتر، بونیاتنانی هێڵی ٣٣ کەیڤیی حاجی ئۆمەران بە درێژایی ٢٠ کیلۆمەتر.

ئێستا کارەکانی دوو پڕۆژەکە ٧٠% ی تەواو بووە، پڕۆژەکەش بریتییە لە دابینکردنی وێستگەی موبایلی ٣٣/١٣٢ کەیڤی بە قەبارەی MVA 45، دابینکردنی وێستگەی موبایلی ١١/٣٣کەیڤیی حاجی ئۆمەران بە قەبارەی 25 MVA.
لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەکە چەندین سوود بە هاووڵاتییان دەبەخشێت، وەکوو: فراوانکردنی قەبارەی بڕی کارەبا بۆ هاوبەشانی لە قەزای چۆمان، باشترکردنی ڤۆڵتییە، سوککردنی بارقورسی لەسەر فیدەرەکانی وێستگەی چۆمان، گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ حاجی ئۆمەران.