Skip to the content

لە مانگی رەمەزان دا نزیکەی ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتیان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ باشترکردنی کارەبا و گەیاندنی کاتەکانی بۆ ۲٤ کاتژمێر لەگەڵ چارەسەرکردنی هەندێک گرفتی تەکنیکی و تەواو بوونی هەندێک پڕۆژەی ستراتیژی دەتوانیین لە کارەبای ۲٤ کاتژمێری نزیک ببینەوە.

لەو پێناوەشدا و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان بە گشتی بە تایبەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دا نزیکەی ٢٠ کاتژمێر بە تێکرای کارەبا بە هاووڵاتیان بدات.

لە لێداونێکدا بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم راگەیاند:''لە مانگی رەمەزان، بە تێکڕایی 19:35 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دراوە لە پێش 
مانگی رەمەزانیش بە هەمان ئاستی بەرهەمهێنان، 18:00 کاتژمێر کارەبا دراوە، لەگەل ئەوەشدا مانگی رەمەزان بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشتر وێڕای هاتنی شەپۆلی سەرما و باوبۆران، 1:35 کاتژمێر زیاتر کارەبا دراوە بە هاوبەشان.''

 ەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم راشیگەیاند:''وەزارەتی کارەبا پلانی داناوە بۆ وەرزی هاوینش لەگەل سیانە کردنی بە شێک لە وێستگەکان  تەواو بوونی پڕۆژەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەبێت  و  گرفتی کەم کارەبایی دروست نا بێت لە وەرزی هاوین.''