Skip to the content

بەدواداچوون بۆ ژمارە تەلەفونە خزمەتگوزارییەکانی چاكردنەوەی كارەبا دەكرێت

دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان گلەیی ئەوەیان هەبوو کە لە بەش و بنکە و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا بەپێی پێویست وەڵامیان نادرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان كردووە، چاودێری و بەدواداچوون بۆ ژمارە تەلەفونەكانی خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان لە بەش و بنكەو فەرمانگەكانیان بكەن و تاوەکو وەڵامی هاووڵاتییان بدەنەوە.
وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوە دەکات هەر كەمتەرخەمییەك لە وەڵام دانەوەی پەیوەندییە تەلەفونییەكان هەبێت و لەلایەن هەر فەرمانبەرێكەوە بێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.