Skip to the content

وەزیری کارەبا پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی UNDP لە عێراق کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی شوباتی ۲۰۲۳، ئەندازیار کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆک لۆتیسما، بەڕێوەبەری نوێی نووسینگەی undp لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا کە بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا ئامادەی بوون، وەزیری کارەبا ڕۆڵی undp لە سەرپەرشتیکردنی دێرەلۆک و پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت بەرز هەڵسەنگاند.

بەڕێوەبەری نووسینگەی undp کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو، پڕۆژەکانی وزە نوێبووەکان و پشتبەستن بە وزەی خاوێنی لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بەرز نرخاند و بەڵێنی دا بەدواداچوونی ورد بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی وزەی خۆر لە لایەن کەرتی تایبەت و هاوڵاتییانەوە بکات، بەتایبەتی ئەو قەرزەی بانکی ناوەندی کە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەمجۆرە پڕۆژانە بە هاووڵاتییانی دەدات. تەوەرێکی دیكەی دیدارەکە تایبەت بوو بە هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەت و دەرکردنی ڕێنمایی بۆ هاندانی دانانی وزەی خۆر لەلایەن هاووڵاتییانەوە.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان باسی لە قەرزێکی نوێ کرد کە حکومەتی فیدراڵ بەنیازە وەریبگرێ، لەم ڕووەوە وەزیری کارەبا جەختی لەسەر ماف و پشکی هەرێمی کوردستان کردەوە و داوای کرد وڵاتان و ڕێکخراوەکانی قەرزدەر ڕەچاوی تایبەتمەندییەتیی فیدراڵی و مافی هەرێمی کوردستانیش بکەن.