Skip to the content

وەزارەتی کارەبا: توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و ٩٠٠ مێگاوات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئومێد ئەحمد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە تەواوی وێستگەکاندا توانای بەرهەمهێنان نزیک بووەتەوە لە ۳هەزار و ۹۰۰ مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ هاوبەشان ۷۰۰۰مێگاواتە.
بە گوتەی ئومێد ئەحمەد، بەهۆی زۆری خواستی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە لە ئێستادا کاتەکانی بوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە تێکڕای دەگاتە ١٢ کاتژمێر، بەڵام لە ناوچە ساردەکان نزیکەی ١٠ بۆ ١١ کاتژمێرە و بۆ ناوچە گەرمەکانیش ١٢ بۆ ١٣ کاتژمێرە، واتە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی کارەباوە لە هەوڵی بەردەوامدایە پڕۆژەکانی کارەبا بەرەو پێش ببات و بەرهەمهێنان زیاد بکات تاوەکو بەرهەم و خواست وەکو یەکیان لێ بێت .