Skip to the content

گرفتی کارەبای پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بەردەری چارەسەر دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارتی کارەبا بە زووترین کات کێشەی کارەبای پرۆژەی ئاوی بەردەری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکات.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا رۆژی دووشەم ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، پێشوازی لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و غەفور مەلا ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسور کرد.
لە دیدارێکدا باس لەو پرۆژە و کارانەی وەزارەتی کارەبا کرا کە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزا و ناحییەکانی جێبەجێ دەکرێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاسی وەزارەتی کارەبای کرد و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی بەگرنگ زانی.
سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داوای چارەسەرکردنی گرفتی کارەبای پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی بەردەری کرد. لەلایەن خۆیەوە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ گرفتەکە بکات و بەزووترین کاتدا چارەسەر بکرێت.