Skip to the content

توركیا ئامادەیە وەبەرهێنانەكان لەكەرتی كارەبادا بکات

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئادار ٢٠٢٣، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت، كونسوڵی نوێی توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێکدا وەزیری کارەبا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی كارەساتی بومەلەرزەكە راگەیاند و جەختی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان كۆمپانیا توركییەكان و پرۆژەو كارەكانی وەزارەتی كارەبا كردەوە، ئاماژەی بەوەش دا وەزارەتی كارەبا پاڵپشتی تەواویی كۆمپانیا بیانییەكان بەتایبەتی توركییەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا.

تەوەرێكی دیدارەكە تایبەت بوو بەو پرۆژەو پلانانەی وەزارەت كە لەماوەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و لەم رووەوە كونسوڵی توركیا خوازیاری بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی بوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەت و دامودەزگاكانی هەرێم ، بەتایبەتی كە دەرفەتێكی باش رەخساوە بۆ كاری وەبەرهێنان،  ئامادەیی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان و بەشداریكردن لە پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.