Skip to the content

وەزارەتی کارەبا ڕێکارەکانی باشرکردنی کەرتی کارەبای تاوتوێ کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا لەڕووی کوالێتی و زیادکردنی ماوەی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا پرێزەنتەیشنێک پێشکەشکرا لەسەر چۆنیەتی باشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا و قۆناغەکانی پێشخستنی ئەو کەرتە.