Skip to the content

بڵاوکراوەکان

 

هۆشیاری

11. بۆئەوەی دووربیت لەمردن بەگازی یەکەئۆکسیدی کاربۆن، ئەم زانیاریانە بزانە:

ئاسۆس ستار قوتابی بەشی ئەندازیاری كارەبا چەند ڕێنماییەكی گرنگی لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی هیتەرو شەحنی موبایل و جۆرەكانی پلاك و بەكارهێنانی گڵۆپ، لەكاتی نوستندا ناردوە بۆ كوردیو تیایدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و بۆئەوەی بەدووربن لەڕووداو كارەساتی نەخوازراو پێویستە هاوڵاتیان زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئامرازانانەدا بكەن.

چەند ڕێنماییەكی گرنگ:

تكایە ئاگاداربن

لەزانستی پزیشكیدا ئاوا باسی مردن بە گازی یەكەئۆكسیدی كاربۆن دەكرێت:

ناخۆشترین جۆری مردنە سەرەتا دەستەكان و قاچەكان ئیفلیج دەبن بە زیاتر هەڵمژینی گازەكە ئیدی سییەكان ئیفلیج دەبن و كەسەكە چاوی كاردەكات و ناتوانێت نە بجوڵێت نە قسەش بكات بەبێ دەسەڵات مردن شەكەتی ئەكات و بە ئازارەوە كۆتاساتەكانی ژیانی بەڕێئەكات.
بۆیە بەڕێزان، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن تا بەدوور بن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو..:

۱- شەوان كاتی نوستن هیتەری كارەبایی بكوژێنەوە، چونكە تەنها بەرزی و نزیمیەكی كارەبا و شۆرتێك بەسە بۆ دروستبوونی ئاگر.
۲- هەرگیز شەوان مۆبایل بە شەحنەوە جێ مەهێڵە، وە لەلای خۆت و لای سەرتەوە دای مەنێ چونكە لەهەر ساتێكدا ئەگەری تەقینی هەیە و، زیان بەخش دەبێت بۆت.
۳- دووربكەوە لە بەكارهێنانی شاحینە و پلاكێك كە كوالێتیان نزمە یان ئەسڵی نین، چونكە بەشێكی زۆر هۆكارە بۆ دروستبوونی ئاگركەوتنەوە.
٤- شەوان كاتی نوستن گڵۆپ بە هەڵكراوی جێ مەهێڵە، چونكە لە ماوەكانی ڕابردوودا چەند ماڵێك گڕیان گرتووە بەهۆی تەقینی گڵۆپ و توانەوەی.
٥- لە وەرزی باران باریندا، پلاك دوای نەمانی كار پێی بیكوژێنەوە، چونكە زۆربەی كات بەهۆی هەورە بروسكەوە شۆرت دروست بووە و زۆربەی ئامێرە كارەباییەكان گڕیان گرتووە و بوونەتە هۆی سووتانی ماڵەكە.
٦- دووربە لە بەكارهێنانی تەقسیمی كارەبایی و ئەڤەر لۆد، چونكە لۆد خستنەسەر هەر پلاكێك ئەبێتە هۆی شۆرت و سووتان و گڕگرتنی.