Skip to the content

هەواڵەکان

یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو ماڵی خودا بەڕێکەوتن

ئەمڕۆ ۳٤۰حاجی لە شاری هەولێر و ۱٤۰حاجیش لەشاری سلێمانی بۆ ماڵی خودا بەڕێکران، بەیانییش لە شاری دهۆک حاجیان بەڕێدەکرێن و ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تا ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۲.

د.پشتیوان سادق : نابێت كه‌مته‌رخه‌میی به‌رامبه‌ر حاجیانی كوردستان بكرێت

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی حاجیان کۆبۆوە و ڕایگه‌یاند مەرجە کۆمپانیاکانی تایبه‌ت به‌ سەرپەرشتیکردن و خزمەتکردن و ڕێنوێنیکردنی حاجیان کەمتەرخەمی نەکەن و پێویستە بە ھەموو توانایەکەوە لە خزمەتی پرۆسەکە بن 

خوولی ڕاهێنان بۆ موفتی و مورشیدانی ئایینی بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە، خوولی ڕاهێنان بۆ موفتی و مورشیدانی ئاینی بەڕێوەچوو، وه‌زیری ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند ئەو ئەركەی دەكەوێتە ئەستۆی مامۆستایان لە سه‌فه‌ری حه‌ج ئەركێكی پیرۆزی ئایینیە

مۆڵەتی زانستی بەخشرایە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی

وەزارەتی ئەوقاف بەپێی پلانی پەرەپێدان، پڕۆژەی ئەکادیمی بواری خوێندنی حوجرە و ناوەندە زانستیەکان زیاتر بەرەو پێش دەبات

نابێت پرۆسەی حەج تێکەڵ بە ململانێ و موزایەدەی سیاسی بکرێت

سەرۆکی لیژنەی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٢، ڕووکردنەوەیەکی دەربارەی نرخ و تێچووی حەج بڵاو کردەوە

مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەچوو

د.پشتیوان سادق:
(مامۆستایانی ئایینی ڕێنیشاندەر و پێشەوای میللەتەکەمان بوون، پشتیوانی ھەرھەنگاوێک دەبین کە خزمەت بە مامۆستایان بکات)

هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌كرێت

سەرجەم بەڕێوەبەرانی حەجی پارێزگاکان ڕاسپێردراون بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ڕۆتین و پێشکەشکردنی ھەموو كارئاسانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مامەڵەی حاجیانی کوردستان به‌ باشترین شێوه‌ ته‌واو بكرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواو کردووە

شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزارییەکانی  گواستنەوە و خواردن و پێداویستی تەندروستی حاجیان لە شاری مەککەی پیرۆز، بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دابین کرا
 

د. پشتیوان سادق: مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پاراستی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگه‌ڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان كۆبۆوه‌ و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش  ڕێکخستنی ھەڵمەتێکی بەرفراوان و بەرزکردنەوەی ھۆشیاریی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی کوشتنی ئافرەتان و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینییه‌ له‌مڕووه‌وه‌ 

کۆتایی هات بە خوولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی ئایینی

وەزارەتی ئەوقاف و زانکۆی نۆڵج کۆتاییان بە خوولی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی  هێنا کە بۆ  ١٠٠ مامۆستای ئایینی  لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر و دەوروبەری کرابۆوە