Skip to the content

هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان مەراسیمی دەرچووانی مۆڵەتی "زانستەکانی قیرائاتی قورئان" بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٣١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێکی شایستەدا بڕوانامەی بەخشییە ( ٤٠) قوتابی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان کە بەشداری خولی "زانستەکانی قیرائەی قورئانیان" کرد، كە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوامی ھەبوو.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی ئەكیتۆ-ی بابلی كلدانی ئاشووری دەكات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٣١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایینامەیەكی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئەكیتۆ-ی بابلی كلدانی ئاشووری ئاڕاستەی كریستیانەكانی كوردستان و جیهان كرد.

کونسوڵی کۆماری میسڕ لە ھەولێر ژمارەیەک کتێبی زانستی شەرعی دەبەخشێتە پەیمانگای ئەزھەر

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ بە ئامادەبوونی شێخ ئیبراھیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیڕشادی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستا بەختیار بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەزھەر، محەمەد وەجیه حیجازی، کونسوڵی کۆماری میسڕ لە هەولێر ژمارەیەک کتێبی زانستی شەرعی پەروەردەیی ئایینی بەخشییە کتیبخانەی پەیمانگای ئەزھەری سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای دھۆک دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٢٩⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری زەینەدین مەولود، بریکاری وەزیر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای دھۆکی کرد

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان سەردانی بابەشێخی ئێزیدیان و میر حازم تەحسین بەگ دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری زەینەدین مەولود، بریکاری وەزیر و بەرپرسانی وەزارەت، سەردانی بابەشێخی ئێزیدیانی لە پارێزگای دھۆک کرد.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە قورئانخوێن مامۆستا رەعد کوردی كرد

ڕۆژی یەكشەممە ٢٨/٣/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشێوازی کرد لە دەنگخۆش وقورئانخوێنی ناسراو مامۆستا رەعد کوردی.

ئاگادارییەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەرجەم كەناڵ و دەزگا ڕاگەیاندنەكان

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سەرجەم کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و دەزگا ڕاگەیاندنەكان ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕاگەیاندنی وەزارەت بەرنامەی وتاری ئایینی مامۆستایان تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزى بە کوالێتی بەرز و بەبێ (لۆگۆ) ئامادەکردووە.

دووەمین گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان لە هەولێرەوە ئەنجام درا

کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ دوای زیاتر لە ساڵێك وەستانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جیهان، دووەمین کاروانی گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو شاری جدەی سعوودیە ئەنجام درا.

دوای زیاتر لە ساڵێك سبەی یەکەمین گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان بۆ سعوودیە ئەنجام دەدرێ

دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ٢١⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ یەکەمین گەشتی عومرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. گەشتەکە عومرەکارانی پارێزگای سلێمانیە و لە ٢٤ عومرەکار پێک دێت، دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان یەکەمین گەشتی عومرە لە فرۆکەخانەی سلێمانی پشتیوان بەخوا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پەیامێك بڵاودەكاتەوە

هاونیشتیمانیانى ئازیز به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى جوانترین چه‌پكه‌ گوڵ و نێرگزى به‌هارى نیشتیمانى ئازیزمان پێشكه‌شى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین، نه‌ورۆز وه‌رزى سه‌ركه‌وتن و به‌رخودانه‌، وه‌رزى ئاشتى و نوێبونه‌وه‌یه‌، ڕه‌مزى به‌ره‌نگاربوونەوەی سته‌م وداگیركارییە و په‌یامى سه‌ركه‌وتن و ئازادییە.