Skip to the content

هەواڵەکان

بەبۆنەی 8 مارس وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی لە ئافرەتان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 بەبۆنەی ڕۆژی ئافرەتانی جیھانی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرمانبەرانی ئافرەت لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەزارەت دەکات

د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیر و بەشداری سەرجەم بەرێوەبەرانی گشتی سەربەوەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەیاوەری زیندین مولود بریکاری وەزیرو ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەت سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی کردو لەلایەن د. عبداللە گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی تەنفیزیەوە پێشوازیان لێکرا، لەدیدارێکدا تەئکید لەھەماھەنگی پەیوەندی بەھێزی نێوان ھەردوولا کرایەوە تایبەت لەبابەتی سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری خۆپارێزی وجێ بەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان لە مزگەوتەکانداو بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری وئامۆژگاری تەندروستی لەڕێگەی مامۆستایانی بەرێزی ئایینیەوە، لەتەوەرێکی تر رێکخستنەوەی کاروباری خوێندن لەحوجرەکان و بنکەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و پێشخستنی پرۆگرامەکانیان ھەماھەنگی کردن لەگەڵ دەزگاپەیوەندی دارەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە ئەویش بەئامانجی برەودان بە بواری خوێندنی زانستی شەرعی، ھەر لە دیدارەکە بریاری پێکھێنانی لێژنەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھەردولا درا.

 

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەباڵیۆزی فلیپین لەعێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/25 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە جێنۆ رۆسۆ کاڵۆنج بالیۆزی فلیپین لەعێراق و فلاح انور کەلھوری کونسولی فەخری فلیپین لە کوردستان و شاندێکی یاوەری.

گرنگی دەدرێتە کەرتی گەشت و گوزاری ئایینی

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت وگوزاری هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد

ھەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر برەو دەدەنە پەیوەندییە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانیان

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە د.محمد وجيە حجازى کونسوڵی میسر لەھەولێر کرد

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەوخاتوونە خەڵات دەکات کە توانی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەخاتوو نەدا محمد کرد کەتوانی لەماوەیەکی دیاری کراودا ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەشاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان دەکات

ئەمرۆ سێ شەممە 2021/2/16 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەئامادەبوونی زێندین مەولود بریکاری وەزیر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان کرد کەپێکھاتبوون لە د. ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مامۆستا ھەورامان گەچێنەیی سەرۆکی لێژنەی ئەوقافی پەرلەمان و ئەندامانی لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە سەرۆک وجێگرو سەرکردایەتی و بەرپرسی سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/15 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بە ئامادەبوونی زین دین مولود بریکاری وەزیر پێشوازیان کرد لەسەرۆک و جێگرو سەرکردایەتی و ئەنجومەنی فەتواو بەرپرسی سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان

بەبەشداری نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیداری" برایەتی مرۆڤ دۆستی" بەڕێوەچوو

بەبۆنەی تێپەربوونی 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی هەفتەی هاڕمۆنی جیهانی پێكەوەژیان، لە نێوان پێكهاتە ئایینییەكان، گرنگی پێدان و رۆڵی زانایان و نوێنەرانی ئایینە جیاوازەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و فەراهەمكردنی ئاشتی كۆمەلایەتی، رێكخراوی بلۆمێنت بە هاوكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی مەراسمێكی رێكخست.