Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی ئەوقاف وتێبینەریەکان کۆبوەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و بەرێوەبەرانی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان وبەڕێوەبەرانی ئەوقاف و تێبینەرایەتی و مامۆستایانی ئایینی بەڕێزی بۆردی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف ئەنجامی توێژینەوەیەكی مەیدانی خستە روو، كەماوەی نزیکەی دوو مانگ دەبێت بەشێوەیەكی مەیدانی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان بەووردی كاری لەسەر كراوە، کە لەئەنجامی كۆبوونەوە فراوانەکانیانە لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی و گوتاربێژانی كوردستان.

لە توێژینەوەكەدا مامۆستایانی ئایینی راو پێشنیاری خۆیان لەسەر شێوازی وتاری ئاینی خستۆتە روو.

دواتر وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لەووتەیەكدا تیشكی خستە سەر یەكخستنی وتاری هەینی، ئاماژەیدا کەلەسەر بنەمای بریارو راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی گووتاری ئایینی کە ساڵی 2016 بەبەشداری (500) مامۆستایایی ئایینی پارێزگاکانی ھەرێم رێکخرابوو، کاردەکەن بۆ بەھێزتر کردن و یەکخستنی گوتاری ئایینی، پاڵپشتی خۆیشی بۆ بۆردی وتاری هەینی دووپاتكردەوە بۆیەكخستنی وتاری هەینی لەکوردستاندا، لەگەڵ ئەوەیشدا وێرای دەست خۆشی بۆ سەردانی مەیدانی ئەندامانی بۆرد ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ سەردانی كردنی دەڤەرەجیاجیاكانی كوردستان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە مامۆستایانی ئاینی ببینێت.

دووپاتیشی كردەوە مەبەستی سەرەکی لە رێكخستنی وتاری ئایینی خزمەتكردنی زیاتری ئایین وگەیاندنی پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە "

هەروها ئاماژەیدا بە كاریگەری وتاری هەینی لەسەر كۆمەڵگەو خێزان و هەروەها ئاراستە کردنی بەپەروەردەیەکی تەندروست

ھەر لەمیانی وتەکەیدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕایگەیاند راسپاردەکان لەلایەن خودی مامۆستایان لە کۆنفرانس بریاری لەسەر دراوە ئامادەیی وەزارەتیشی پێشاندا بۆ سەرخستنی پرۆژەی یەكخستن و رێكخستنی وتاری هەینی .