Skip to the content

ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى كۆ بووەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- به‌سه‌ر په‌رشتى پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئه‌وقاف به‌رێوه‌چوو.

لەم كۆبوونه‌وه‌یەدا تیشك خرایە سەر چارەسەر کردنی کێشەی موڵکەکانی وەقفى و دەست خستنەوەی ئەوموڵکانەی كه‌ هه‌ندى جار زێدەرۆى لەسەرکراوه‌ و ده‌كرێت، ھەروەھا خستنەرووی پلان بۆ پرۆژەی زیاد کردنی داھات لەڕێگەی وەقفەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موڵکەکانی وەزارەت لەسنووری گوندەکانى كوردستان ، دەرکرنی رێنمایی نوێ و پێویست بۆسەرپەرشتیارانی مزگەوت و ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه‌ پێداویستى مزگه‌وته‌كان دابین ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها دانانی ڕێگاى چارەیەک گونجاو بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان لەڕێگەی داھاتی خۆیانەوە.

وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند ،موڵکەکانی وەقف تایبەتمەندیان ھەیە، پێویسته‌ پارێزبەندی زێتری بۆبکەین، ھەرھەنگاوێکیش بۆ ئەم مەبەستە مەرجە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بێت، بۆئەم مەسته‌ چەند بریارێکی پێویست و ھاوبەشیان لەوبارەیەوەدا بەدەرچوونی رێنمایی تایبەت دەکەونە واری جێ بەجێ کردنەوە.

به‌شێوه‌یه‌كى گشتى موڵكه‌كانى وه‌قف له‌ ره‌گه‌زى جیا پێك هاتوون دابه‌شبوون به‌سه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سه‌رقاڵى فراوان كردنى بوارى موڵك وه‌قفه‌كانیه‌تى به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو هه‌نگاو پرۆژه‌كانى له‌خزمه‌تى گشتیدا ده‌بن، وێراى ده‌ست خستنى داهات بۆ دابین كردنى پێداویستیه‌كان له‌م پرۆژه‌یه‌ دا ئه‌وقاف ده‌كاته‌ مه‌ڵبه‌ندێكى كارگێرى گرنگى وه‌به‌رهێنان و خۆرێبه‌رى ئه‌مه‌ش بۆ پێشخستنى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت.