Skip to the content

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەشتی عومرە بۆ وڵاتی سعودیە ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمییان هەیە و دەیانەوێ بۆ ئەمساڵ گەشتی عومرە ئەنجام بدەن، تاوەکو رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٤/١٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی کۆمپانیاکەیان و كڕينی تەندەر. دوای تێپەربوونی ئەم وادەیە رێگە بە هیچ کۆمپانیا و کەسێک نادرێت بەدەر لە رێنماییە فەرمییەکان ریکلام لە میدیاکان و سوشیاڵ میدیادا بکەن، هەر کۆمپانیا و کەسێک ئەم کارە بکات ڕووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە و گەشتی حەج و عومرەی بە يەكجاری لێ قەدەغە دەكرێ.