Skip to the content

وەزارەتی ئەوقاف: بێڕێزیکردن بە قورئانى پیرۆز کارێکى ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتى ٢٣/٤/٢٠٢١ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە تێیدا بێڕێزی بەرانبەر بە قورئانی پیرۆز كرابوو، ڕاگەیێنراوێكی بڵاو كردەوە.

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ دوای ئەوەی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا خانمێک لە نێو یەکێک لە شەقامەکانى هەولێر لاپەڕەى دڕێندراوى قورئانى پیرۆز کۆ دەکاتەوە کە فڕێدراون، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەو شێوەیەى کرد و ئەم بە کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەی لەقەڵەم دا.

وەزارەتى ئەوقاف لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسى لەوە کردووە کە "لە کاتی ڕووداوەکەش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە" و لە کۆتاییدا پێداگرى لەسەر ئەوە کردووەتەوە پێویستە "مامەڵەی یاسایی لەگەڵ بکەرى ئەو کردەوەیە بکرێت و سزا بدرێت".