Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە کونسۆڵی ئیماڕات لە ھەولێر كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئیبڕاھیم ئەلزاھری، کونسۆڵی ئیماڕاتی عەرەبی لە ھەولێر کرد.

لە دیداری نێوان هەردوولادا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە، ھەر لە میانی دیدارەکەدا چەند پڕۆژە پێشنیازێکی ھاوبەش  گەڵاڵەکران، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیی وەزارەتی  نیشان دا بۆ چالاکی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان بە ئامانجی خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی و سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان.