Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەوخاتوونە خەڵات دەکات کە توانی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەخاتوو نەدا محمد کرد کەتوانی لەماوەیەکی دیاری کراودا ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات، لەوتەیەکدا وەزیری ئەوقاف دەست خۆشی ئاراستەی باوکی خاتوو نەدا و خانەوادەی بەڕێزی کرد کەتوانیویانە ھاوکار بن و پشتیوانی رۆڵەکەیان بکەن، ھەروەھا دەست خۆشی لەخاتوو نەدا کرد و ھیوای خواست لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز رەنگدانەوەی کاریگەر بێت بۆ پەروەدەیەکی دروست لەسەر بنەمای ئاین پەرەوەری و نیشیتمان پەروەری بۆ رۆڵەکانمان، وێرای پشتیگیری کردنی وەزیری ئەوقاف ڕێزلێنان و دیاری بەخشیە خاتوو نەدامحمد ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆخواست .

نەدا محمد دانیشتووی ناحیە کەلەکچی پارێزگای دھۆکە دەرچووی زانکۆیە و مامۆستای وانەبێژە، لەماوەی کەرەنیتەداو بەکەمتر لەساڵێک ھەموو قورئانی پیرۆزی بەھاوکاری باوکی لەبەرکردوە.