Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەباڵیۆزی فلیپین لەعێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/25 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە جێنۆ رۆسۆ کاڵۆنج بالیۆزی فلیپین لەعێراق و فلاح انور کەلھوری کونسولی فەخری فلیپین لە کوردستان و شاندێکی یاوەری، لەدیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەخێرھاتنی بالیۆزو شاندی یاوەری کرد بۆ ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی ئاراستەی کەس وکارو باڵیۆزی فلیپین کرد بەھۆی گیان لەدەستدانی ئەوھاوڵاتیە فلیپینیەی کە لەرووداوی تیرۆرستی ھێرشە مووشەکیەی کرایە سەر ھەولێر گیانی لەدەست دابوو، دواتر باڵیۆزی فلیپین خۆشحاڵی خۆی بەدیداری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەربری و دڵخۆشی خۆی نیشاندا بە بینینەوەی ھەرێمی کوردستان، ئیدانەی ھێرشە تیرۆرستیەکەی کردوو سوپاسی وەزیری ئەوقاف کرد بۆ ئەو سەرەخۆشیەی ئاراستەی کردوون، دواتر رەوشی کەم وێنەی تەبایی و ئارامی و تەناھی ھەرێمی بەگرنگیەوە خستەڕوو، پێکەوەیی پێکھاتەکان، ئاینیەکان بەگشتی و خوشک و برایانی کریستیان بەتایبەتی، کە مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەیان ھەیە پێکەوە بەئەوپەری پەیوەندی بەھێزەوە لە کوردستاندا دەژین، لەتەوەرێکی تری دیدارەکە بەگرنگیەوە باسی ھاتنی پاپای ڤاتیکان کرا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ئامادەکاریەکانی حکومەتی کوردستان و چۆنیەتی پێشوازی وبەرێوەچوونی مەراسیمی ئایینی خشتەی سەردانەکانی پاپای ڤاتیکان ئەو شوێنانەی بەسەر دەکرێنەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.