Skip to the content

بەبەشداری نوێنەری ئایین و پێکھاتەکان رۆژی جیھانی ئایینی بەرز راگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)-ئەمرۆ17ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەئامادەبوونی نوێنەری پێکھاتە ئاینیەکانی وەزارەت لەمەراسیمێکدا رۆژی جیھانی ئایینەکان بەرز راگیرا

لەووتەیەکدا بریکاری وەزیری ئەوقاف سڵاوی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی گەیاندە ئامادەبووان و پیرۆزبایی بەبۆنەی رۆژی جیھانی ئایینەکان ئاراستەی سەرجەم پێکھاتە ئایینیەکانی کوردستان کردو رایگەیاند گەلی کوردستان شانازی بەتەبایی وخۆشەویستی گیانی پێکەوەیی دەکات، ھیواشی خواست یادی ئەم رۆژە ببێتە ھەوێنی پەرەپێدانی زیاتری ئاشتی و خۆشەویستی و تەبایی یەکتر قبوڵ کردن، ھەروەھا روناکی خستە سەر یاساکانی حکومەتی کوردستان لەسەر پاراستی مافی ھەموو پێکھاتەکان، دواتر دوای نیشاندانی چەند چالاکیەک، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینەوە توێژینەوەیەک لەسەر پێکەوەژیان پێشکەش کرا، تیایدا بەووردی ھەنگاوەکانی کاری پێکەوەیی ئایین و پێکھاتەکانیان لەھەرێمی کوردستان خستە روو لەگەڵ دەست نیشان کردنی چەند ئەنجام و راسپاردەیەک.