Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ( لێژنەی باڵای بۆردی ووتار) کۆبوەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ25/1/2021 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی بۆردی باڵای دانانی ووتاری ھەینی کۆبووە

سەرەتا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەست خۆشی ئاراستەی مامۆستایانی بەڕێزو ئەندامانی بۆردی ووتار کرد کەلەماوەی رابردودا توانیویانە کاروبارەکانیان بەباشی بەرێوە ببەن، پشتیوانی خۆیشی بۆکارەکانی لێژنەی بۆرد دووپات کردەوە، وێرای ئامادەیی وەزارەت بۆ کردنەوەی خولی پەرەپێدان و راھێنان بۆمامۆستایانی بەڕێزی کوردستان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم وەزیری ئەوقاف رایگەیاند' بۆردی باڵای ووتار دەست کراوەن بۆ گرێدانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی و پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان، بۆئەمەش پشتیوانی خۆیی بۆ ھەر پرۆژەیەک نیشاندا کە لەلایەن بۆردەوە ئاراستە دەکرێ، دواتر ئەندامانی بۆردی ووتار سوپاسی پشتیوانی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینیان کرد و تەئکیدیان کردەوە کە لەکارەکانیان بەردەوامن و چەند پرۆژەیەکیش لەساڵی نوێدا ئەنجام دەدەن

جێگەی ئاماژەیە بۆردی باڵای وتار بەراسپاردەیی کۆنفرانسی رێکخستنی گوتاری ئایینی کەلە ساڵی 2016 بەبەشداری 500 مامۆستایی بەرێزی ئایینی ئەنجام درا بریاری دانانی لەسەر دراوە.