Skip to the content

خولی پەرەپێدانی رۆشنبیری ھاتووچۆ بۆ فەرمانبەران کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە 2021/7/4،بە مەبەستی پەرەپێدانی ھۆشیاری ھاتووچۆ و دووربوون لە رووداوە دڵتەزێنەکان کە دەبنە مایەی لەناوچوونی خێزان و زیانی گیانی و ماڵی،  بەڕێوەبەرایەتی  ئەوقافی پارێزگای ھەولێر خولی پەره‌پێدانی ھۆشیاری بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی کردەوە، خولەکە بە ئامادەبوونی پ.ی.د دیار جه‌باری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بەوەکالەت عه‌باس زێباری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت سه‌ید سدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر بەڕێوەچوو، لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی، ئاماژەیدا بە پلانی کاری وەزارەت بۆ فراوانترکردنی کردنەوەی ئەم خولانە لەسەرجەم ئەوقافەکان بەپێی توانا کە پێویستییەکی رۆژانەی ھەمووانە، ئەویش  لە پێناوی مرۆڤایەتی و دوورکەوتنەوەیە لەھەر دۆخێکی نەخوازراو وەرگرتنی ھۆشیاری ھاتووچۆیە، دواتر بڕوانامەی بەشداری بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکرا، جێگەی ئاماژەیە خولەکە لەلایەن راھێنەر مامۆستا ئەردەلان به‌ھائه‌دین بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو.