Skip to the content

وەفدێکی وەزارەتی کەلتووری گەشتوگوزاری تورکیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- روژی دووشەممە 2021/7/12، وەفدێکی وەزارەتی کلتوورو گەشتو گوزاری تورکیا بە سەرۆکایەتی "کەمال کۆلاباس" سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد و لەلایەن  پ.ی.د دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی بە وەکالەت و عباس زێباری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت  و مه‌ريوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی، وێڕای بەخێر ھاتنی وەفدی میوان ئارەزووی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی کرد بەتایبەتی لە ھاوکاری و ھەماھەنگی بۆ بەرەو پێشچوونی بواری خوێندنی ئایینی و پشتیوانیکردنی کەرتی زانستی ھەروەھا پەرەپێدانی بواری گەشتو گوزاری ئایینی و پاراستنی ئەو شوێنانەی کەبەشێکی گرنگی سەروەتی ئایینی و نیشتیمانین، هه‌روا خستنەڕووی چەند بوارێکی تر کەسەرجەمیان خزمەتی ھەمەلایەنەن، لەبەرامبەردا سەرۆکی وەفدی وەزارەتی کلتوورو گەشتوگوزاری تورکیا خۆشحاڵی خۆیان بەدیداری وەزارەتی ئەوقاف دەربڕی و ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ پشتیوانی و ھاوکاری پڕۆژەکانی وەزارەت، بۆ ئەمەش لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەردوولا پەیوەندیەکان دەخەنە قۆناغێکی تازەو چالاکی و پڕۆژەی ھاوبەش بەپێی پێویستی و بەتایبەتی  بۆ خزمەتی خوێندن  و کەرتی زانستی ئەنجام دەدەن.