Skip to the content

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ھاوکاری بەسەر سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دابەشکرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر راسپاردەی  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سۆنگەى پشتیوانیکردنی ئەو مامۆستا ئایینیانەی کەبەشێوەی خۆبەخش وتار دەخوێننەوە لە مزگەوتەکان و بەبێ ھیچ بەرامبەرێک خزمەتی مزگەوتەكان دەکەن، لە چەند رۆژى رابردوو لە لايەن لێژنەيەكى تايبەتەوە لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینى ، ھاوکاری گەیێندرایە نزیکەی ( ١٥٠٠ ) ھەزار و پێنج سەد مامۆستاى ئایينى ، لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی  کوردستان  بە بێ جياوازى و ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنى ھاوكاريەكان ھات.  جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە،ڕێگەی ئەنجوومەنی زانستییەوە پلانی گونجاوی لەبەر دەستە بۆ پشتیوانی کردنی زانستی خۆبەخشان و برەودان بەتواناکانیان.