Skip to the content

ئاگادارییەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەرجەم كەناڵ و دەزگا ڕاگەیاندنەكان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سەرجەم کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و دەزگا ڕاگەیاندنەكان ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕاگەیاندنی وەزارەت بەرنامەی وتاری ئایینی مامۆستایان تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزى بە کوالێتی بەرز و بەبێ (لۆگۆ) ئامادەکردووە. بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ناوەندەکانیتری میدیایی ئاگاداردەکەینەوە دەتوانن لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە سەردانی ڕاگەیاندنی وەزارەت بکەن و ھاردێک لەگەڵ خۆیان بھێنن بۆ وەرگرتنی وتارەکان.

بۆ وەرگرتنی وتارەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە:

07504558934