Skip to the content

دوای زیاتر لە ساڵێك سبەی یەکەمین گەشتی عومرەکارانی هەرێمی كوردستان بۆ سعوودیە ئەنجام دەدرێ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ٢١⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ یەکەمین گەشتی عومرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. گەشتەکە عومرەکارانی پارێزگای سلێمانیە و لە ٢٤ عومرەکار پێک دێت، دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان یەکەمین گەشتی عومرە لە فرۆکەخانەی سلێمانی پشتیوان بەخوا ئەنجام دەدرێت.